بیتکۆین noUuCacoondhum wiimm019ino shg d715ce.t: 200s ept
بیتکۆین (بە ئینگلیزی: Bitcoin) دراوێکی ڕەمزیی و سیستەمێکی پارەدانی جیھانییە کە وەکوو پارەی بێپاڵپشت بەکاردێت، بەڵام پارەبوون جێگایەکی یاسایی ھەیە و پارەبوونی بیتکۆین بێ قبووڵ کردنیی لەلایەن دەوڵەتەکانەوە وەکوو پارەیەکی فەرمی نابێ. تا ئێستا ھیچ دەوڵەتێک تەنانەت ژاپۆنیش بیتکۆین وەکوو پارە بە فەرمی ناناسن و دەوڵەتەکانی ئەمریکا، چین و ئەڵمانیا بیتکۆین وەکوو کەلوپەل ھەژمار دەکەن نەک پارە. بیتکۆین لە سیستەمی یاساییی ژاپۆن و ئەڵماندا کەلوپەلێکە کە دەتوانێ وەکوو ئامێری پارەدان بەکار بێت. بیتکۆین یەکەم دراوی دیجیتاڵی بێ ناوەندە، چونکە سیستەمەکەی بێ ھیچ بانکێکی ناوەندی یان بەرپرسێکی ناوەندی کار دەکات. ئەم تۆڕە ھاوسەنگ بە ھاوسەنگ (بە ئینگلیزی: Peer-to-Peer) یان ھاوتا بە ھاوتایە و کاردانەوەکانی (بە ئینگلیزی: transaction) ڕاستەوخۆ و بێ ناوبەند لە ناو بەکارھێنەراندا ئەنجام دەبێ.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «بیتکوین»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیتکۆین تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |